بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر پڕکردنی دەبە و جەلیکان لە بەنزینخانە حکومییەکان قەدەغە دەکات.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی پرۆسەی پڕکردنی دەبە و جەلیکان لە تەواوی بەنزینخانە حکومییەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە، ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی لەم ڕێنماییە بکات، خۆی بە بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە