هاتووچۆی سۆران ئامانجی داخرانی ڕێگەی جوندیان - ڕواندز بۆ خێراکردنی کارەکانی تیمەکانی پاراستنی ڕێگاوبان دەگەڕێنێتەوە.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداریی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 30ی ئابی 2026، بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی قیڕتاوکردنەوە لە بەشێکی ڕێگەی (ڕواندز - جوندیان)، ڕێڕەوی هاتن لە جوندیانەوە بۆ ڕواندز لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە تا کاتژمێر 10:00ی شەو بە ڕووی تەواوی ئۆتۆمبێلەکاندا دادەخرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران باسی لەوە کرد، شۆفێران دەتوانن ڕێگەی جێگرەوەی (جوندیان - سۆران) بەکاربهێنن، لە کاتێکدا ڕێڕەوی چوون لە ڕواندزەوە بۆ جوندیان بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

 

لە کۆتایی دا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هاوکاریی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەکانی هاتووچۆی قەزای ڕواندز بکەن.