دوو گەنج لە هەڵەبجە کوژران

لە ڕووداوێکی تەقەکردن دوو گەنج لە هەڵەبجە کوژران و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو
سێ گەنج لە هەڵەبجە لەلایەن کەسێکی دیکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و دووانیان گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە دیاریکراوی کاتژمێر 3:00ـی شەو، لە بەردەم ماڵێک لە هەڵەبجە کەسێک بە ئۆتۆمبێل دێت و دەستڕێژی گوللە لە سێ گەنج دەکات، سەر ئەنجام دوو لە گەنجەکان گیان لەدەست دەدەن و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت و ڕەوانی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت.
تەمەنی دوو کوژراوەکە لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵ دەبێت و لە ئێستادا تەرمەکانیان گەیەندراوەتە پزیشکی داد و دوو گومانلێکراویش لەم بارەیەوەش دەستگیرکراون.
جێی باسە تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە ئاشکرا نەبووە، هەرچەندە پێشووتر دەمەقاڵێیەکی بچووک لە نێوانیاندا درووستبووە، بەڵام نەگەیشتووە حاڵەتی شەڕ و ئاژاوە.