وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکی نوێی لە پایتەخت بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دامەزراند.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فەرمانگەیەکی نوێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماستەرپلانەی بە دەوری شارەکەدا دەسووڕێتەوە، دامەزرا.

 

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ئەنجام دا؛ لەم کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەسەر برەودان و خێراکردنی کارەکانی جێبەجێکردنی پشتێنە سەوزەکە کرایەوە تاوەکو سیمای هەولێر جوانتر بکرێت و ڕێژەی دارستانە بازنەیییەکانی بەرز بکرێتەوە.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 بەردی بناغەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێری دانا و بە یەکێک لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم دادەنرێت.

 

لە 16ـی نیسانی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەم نزیکەی تەواو بووە، لەو قۆناغەدا 4 هەزار و 200 ئەکر (نزیکەی 17 ملیۆن کیلۆمەتر) زەوی کاری لەسەر کراوە و نزیکەی 700 هەزار دار چێنراوە، هەروەها 230 کرێکار و 30 ئەندازیار ڕۆژانە لە پڕۆژەکەدا کاریان کردووە.