وەزیری بازرگانیی عێراق بەڵێنی داوە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم شایستە داراییەکانی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی هەرێم خەرج بکرێت.
ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌ڕله‌مانتاری كورد لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبوونەتەوە و ئەو بەڵێنەیان وەرگرتووە، كه تا كه‌متر له 14 ڕۆژی دیكه ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش پاش ساڵێک و دوو مانگ چونكه هێشتا بەشێکی زۆری پارەی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕی 83 ملیار و 120 ملیۆن دینار لە شایستە داراییەکانی ساڵی 2025ی جووتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراق ماوە. کۆی گشتیی شایستەکانی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 301 ملیار دینار بووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەغدا ڕۆژی چوارشەممە 19-08-2026 گوژمەی حەوتەمی پارەکەی بە بڕی 58 ملیار و 633 ملیۆن دینار ناردووە. بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە ب کرێت.