نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگی دەبینێت.

 

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی دیدگەی ئەحمەد شەرع و هەوڵەکانی مەزڵووم عەبدی کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە په‌یامه‌كه‌یدا داوای لە لایەنە کوردییەکان کرد پشتیوانی لەم پڕۆسەیە بکەن بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا.

 

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سووریا بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانیی زیاتر هەنگاو بنێت، ئومێدی خواست ئەم قۆناغە ببێتە سەرەتایەک بۆ پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان و بووژانەوەی وڵات.

 

پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ و تێکەڵبوونیان بە سوپای نیشتمانیی سووریا ڕاگەیاندبوو. هێزەکانی سووریای دیموکرات لە 10-10-2015 بە هاوکاریی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش دروست کرابوون.