سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ پایتەخت: نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە نێوان 12 هەزار بۆ 18,500 هەزار دیناره

نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیده له دهورووبهری ههولێر دهست نیشانكرا
نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 7 لە دەورووبەری هەولێر دیاریکرا و سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت: "مۆلیدەکان لە نێو سەنتەری شار کوژاونەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە خۆران تەحسین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەربارەی دیاریکردنی نرخی ئەمپێرێک کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگهیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوو پێدانی کارەبا 115 کاتژمێر تا 460 کاتژمێر دراوە بە هاووڵاتییان، نرخی هەر کاتژمێرێکیش 40 دینار بووە،
دووپاتی دەکاتەوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان نێوان 12 هەزار بۆ 18,500 هەزار دینار دیاریکراوە.
بەگوێرەی گووتەی سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، لە ئێستادا تەنیا لە دەروبەری هەولێر مۆلیدەکان کاردەکەن چونکە پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتوو بە هەموو گەڕەکەکان.
دەربارەی ژمارەی ئەو مۆلیدە ئەهلییانەی کووژاونەتەوە ئاشکرای دەکات، لە سنووری سەنتەری پارێزگای هەولێر 1200 مۆلیدە کووژاونەتەوە، لە دەورووبەری هەولێریش 600 مۆلیدە کووژاونەتەوە.