ئەستێرە و ئایکۆنی ناوداری مۆسیقای نیشتمانیی ئەمریکا، لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە شاری ناشڤیل کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ مارسێل باریزۆ، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی دۆلی بارتۆن، ئەستێرە و ئایکۆنی گۆرانی نیشتمانیی ئەمریکی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دۆلی بارتۆن دوای ململانێیەکی سەخت و کورتخایەن لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، لە سەنتەری شێرپەنجەی ڤاندەربێڵت-ئینگرام و لەناو کەسوکارەکەیدا، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
بارتۆن لە ژیانی هونەری خۆیدا خاوەنی سەدان گۆرانیی بەناوبانگ بوو، فرۆشی بەرهەمەکانیشی 100 ملیۆن کۆپی تێپەڕاندووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی هونەرییە، لەوانە:
· 11 خەڵاتی گرامی
· خەڵاتی ژیانی هونەری (Lifetime Achievement Award)
· 10 خەڵاتی ( Country Music Association (CMA
· 13 خەڵاتی Academy of Country Music (ACM)
· 4 خەڵاتی American Music Awards
· لە ساڵی 2006 خەڵاتیKennedy Center Honors
· خەڵاتی National Medal of Arts کە بەرزترین خەڵاتی هونەریی حکومەتی ئەمریکایە
ئەم ئەستێرەیە لە خێزانێکی زۆر هەژار لە چیاکانی تێنیسی لەدایکبوو، یەکێک بوو لە 12 منداڵی ئەو خێزانە، بەڵام توانی لە کوخێکی دارینەوە بگاتە لوتکەی ناوبانگی جیهانی. گۆرانییەکانی وەک (جۆلین و سەرلەنوێ خۆشم دەوێیتەوە) لە ڕیزی پڕبینەرترین بەرهەمە مۆسیقییەکانن، لە جیهانی دیجیتاڵیشدا زیاتر لە 1 ملیار جار بیسەریان هەبووە.
دۆلی بارتۆن لەپاڵ کارە هونەرییەکانیدا، بەهۆی نەخوێندەواری باوکییەوە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی بە ناوی (کتێبخانەی خەیاڵ) دامەزراند بۆ دابەشکردنی کتێبی بێبەرامبەر بەسەر منداڵاندا، ئەم پرۆژەیە یارمەتی هەزاران منداڵی دا لە فێربوونی خوێندن و نووسیندا.
گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد
کورتە
گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی مۆسیقای نیشتمانیی ئەمریکی (کۆنتری)، لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد.