پایتەخت

تەنیا لە ماوەی 2 ڕۆژدا 7 کەس خنکان

تەنیا لە ماوەی 2 ڕۆژدا 7 کەس خنکان
کورتە

ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خنكان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌

لە دوێنێوە ڕووداوی خنکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، کە 7 کەس لە نێو ئاوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا خنکاون.

 

دوێنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کە هاووڵاتییەکی تەمەن 35 ساڵان لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە خنکاوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پایتەخت میدیا کە لە شوێنی رووداوەکە بوو 4 کەس لە نێو ئاوی لە رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش خنکان.

 

کەمێک پێش ئێستاش، 2 کەس لەکاتی مەلەکردندا لە گۆماوی پۆند گوندی پریسی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە خنکان.

04 ئاب 2025 21:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025