بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و کارئاسانی بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرای ئاگرەکە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا دەکات، لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە.
نیو کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە لە نێو ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە تانکەرێکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە، هەروەها لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات هاووڵاتیان تا دەتوانن خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و ڕەخساندنی کارئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمە فریاگوزارییەکان تا بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.