پایتەخت

وەرگرتنی پارەی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە سیستەم

وەرگرتنی پارەی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە سیستەم
کورتە

ورده‌كاریی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با له‌ پڕۆژه‌ی ڕووناكی ئاشكرا ده‌كرێت

لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی لەمەودوا نەدانی پارەی کارەبا نیشتیمانی نەما و پڕۆژەکە بە سیستەم پارەی کارەبا وەردەگرێت ئەردەلان دۆسکی لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا دەربارەی شێوازی وەرگرتنی پارە لە پڕۆژەی ڕووناکی بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، شێوازی وەرگرتنەکە بە سیستمە و هەر کاتێک هاووڵاتیی پارەی نەدا بەشێوەی سیسته‌م کارەبای لەسەر دەبڕدرێت.

 

ناوبراو ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات، بەڵام لەدوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی کەسەکە لە ڕێگەی نامە و کارمەندانی وەزارەت لە بەکارهێنانی بڕی باڵانس و هاتنەوەی پارەکە هاووڵاتییەکە زانیارییەکەی پێدەگات، دواتر کە هەر پارەکەی نەدا ئەوا کارەبای لەسەر دەبڕدرێت.

 

جەختیش لەوەدەکاتەوە، لە سیستمی پڕۆژەی ڕووناکیدا هەرهاووڵاتییەک پارە نەدات لە ماوەی 50 ڕۆژ کارەبای لێدەبڕدرێت.

 

ئەردەلان دۆسکی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێ، لە ئێستادا سیستمی ڕاگرتنی کارەبا کاری پێناکرێت تاوکوو گوزەرانی خەڵک باش دەبێتەوە، چونکە ئەگەر خەڵک پارەی خزمەتگوزاری نەدات ئەوا حکومتیش ناتوانێت پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بەردەوامی پێبدات.

 

دەربارەی شێوازی پێشووی وەرگرتنی پارەی کارەبای نیشتیمانی گووتی، پێشووتر هەڵەی ژمێرکارەکانی وەزارەت بووە کە پارەیان لە هاووڵاتییان وەرنەگرتووە.

 

سه‌باره‌ت به‌ قەرزی ئەو هاووڵاتییانەی لە کارەبای نیشتیمانی لەسەریانە و پارەیان نەداوە جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو قەرزانە لەسەر کەسەکە تۆمار دەکریت و سڕینەوەیان بۆ ناکرێت، لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکیی پێی ناتوانێت پارە نەدات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، حکومەت وەکو برا و باوکی هاووڵاتییانە لە پێناویان کارەبای 24 کاتژمێریمان بۆیان دابین کردووە و بەگوێرەی پێویستی خۆی بەکاری بهێنێت.

 

03 ئاب 2025 22:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025