بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییەی شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکرتەواوی هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی بۆ سلێمانی دووپات کردەوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەنجام دا.

 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی بەرامبەر کەوتنەوەی ئاگرەکان دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد تاوەکو ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵی هاووڵاتییان تووندتر بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرجەم هاوکاری و پشتیوانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپات کردەوە، هاوکات هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ ئەو هاووڵاتییانە خواست کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکاندا بریندار بوون.