پایتەخت

لەمەودوا زیندانییان دەتوانن بە ڤیدیۆ پەیوەندی بە کەسوکاریان بکەن

لەمەودوا زیندانییان دەتوانن بە ڤیدیۆ پەیوەندی بە کەسوکاریان بکەن
کورتە

ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌سوكارییان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ ده‌توانن به‌ ڤیدیۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن

لە پێناو هاوکاریکردنی زیندانییان لە نێو چاکسازییەکان بڕیاردراوە بەشێوەی دەنگ و ڕەنگ ئەو زیندانیانەی کەسوکاریان لەدەرەوەی وڵاتە قسە بکەن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانی هەولێر دەربارەی خزمەتگوزاری پەیوەندی دەنگ و رەنگ بۆ زیندانییان بڵاویكرده‌وه‌، ئەم خزمەتگوزارییە کە لە ژێر سەرپه‌رشتی توێژەران و هێزی جێ بەجێ کار بەڕێوە دەچێت.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە باس لەوەش دەکات، یەکێک لە گرنگترین خزمەتگوزاریەکان لە نێو بەڕێوبەرایەتیەکەمانە بە شێوازی دەنگ و ڕەنگ بە بەرنامەی واتس ئاپ و ڤایبەر ئەنجام دەدرێت.

 

هۆکاری جێبەجێکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ڕووندەکاتەوە، ئەم پڕۆسەیە ڕەخسێنراوە بۆ هەموو ئەو سزادراوانەی کە (بیانین) یاخود کەس و کاریان لە دەرەوەی وڵاتە یان نەخۆشن یان پەککەوتەن، کە لەڕێگای دەنگ و ڕەنگەوە کەس و کاری خۆیان ببینن و قسە بکەن.

03 ئاب 2025 22:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025