لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران بە هەوڵێکی ترسنۆکانە بۆ تێکدانی ئارامیی هەرێم وەسف دەکات.
ئەمڕۆ لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان بەناوی سەرجەم وەرزشوانان و یەکێتییە وەرزشییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم دووپات کردەوە.
لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن ئیرادەی خۆڕاگریی وەرزشوانان و گەلی کوردستان بشکێنن.
لە کۆتایی دا لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان داوا لە لاوان و وەرزشوانان دەکات، کە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا کە ئاسایشی نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە.