بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی سەرۆکوەزیران، زیاتر لە 90 پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان کۆکردەوە تاوەکو دانیشتنێکی نائاسایی لە هەولێر ساز بکرێت.
ئەمڕۆ مستەفا کوبەیسی، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، زیاتر لە 90 پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆیان لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان لە شاری هەولێر.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دەرەوە جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە وەک هاوسۆزییەک خۆیانە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و هاوكات وەڵامێکی کردەییە بۆ هەر دەستدرێژی و هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم دەستپێشخەرییەی پەرلەمانتارانی عێراق دوای ئەوە دێت، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی پیرمام بە درۆن بەئامانج گیرا.