گومان له ده‌ستگیركردنی عه‌جاج نوگره سه‌لمان ده‌كرێت

كه‌سوكاری عه‌جاج داوای پێداچوونه‌وه به بڕیاری ده‌ستگیركردنی كوره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
دوای ده‌ستگیركردنی عه‌جاج نوگره سه‌لمان، یه‌كێك له تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌نفالكردنی كورد له سه‌ره‌ده‌می ڕژێمی پێشوو كه‌سوكاره‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركراوه عه‌جاجی نوگره سه‌لمان نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌سوكار و كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌شیره‌تی عوبێد ڕایانگه‌یاند، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كه‌سێكی هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیركردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركراوه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به عه‌جاجه‌كه‌ی نوگره سه‌لمانه‌وه.
كه‌سووكاره‌كه‌ی داوایان له سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراق كرد، به‌خێرایی به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه و كوڕه‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ده‌ستگیركردنی عەجاج ئەحمەد حەردانی ڕاگه‌یاند و باسی له‌وه كرد، به‌رپرسی زیندانی نوگره سه‌لمانمان ده‌ستگیركرد و هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رپرسی له ئه‌نفالكردن و شوێن بزركردنی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كورد.