بۆماوەی 2 ڕۆژ شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی دادەخرێت

شارهوانی سلێمانی هاووڵاتییان له داخستنی شهقامێكی سهرهكی ئاگادار دهكاتهوه
شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێرانی شارەکە لە داخستنی شەقامێک سەرەکی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ.
ئهمڕۆ یهكشهممه سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەربارەی داخستنی شەقامێک ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی قیرکردنی ژێرپردی بەکری حاجی سەفەر نزیک نەخۆشخانەی بەخشین، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین کە ڕۆژی دووشەممە واتە ڕێکەوتی 4ـی ئابی 2025، دەستدەکرێت بە کاری قیرکردن لە شەقامە سەرەکییەکە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە شۆفێران دەکەین کە شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن و هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و هاتووچۆ بکەن.