بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک بۆ پایتەخت: لەم هەفتەیەدا بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت

دهست به دابهشكردنی پێنحهمین سهبهتهی بهشهخۆراك دهكرێت
لەدوای دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراک هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە لە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەم و بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێریش دەڵێت: "لەم هەفتەیەدا دابەشی دەکەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەنی داوە بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵ و لە بەیانییەوە دەست بەپارە وەرگرتن دەکەین لە بریکارەکان.
باسی لەوەشکرد، لەم هەفتەیەدا چوارشەممە و پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی سەبەتەی پێنجەم دەکرێت.
ناوبراو لهبارهی ئەو ماددانەی کە دابەش دەکرێن ئهوهی خستهڕوو، برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک، لەگەڵ ئارینۆك، لە هەندێك شوێنیش فاسۆلیا دهدرێته هاووڵاتییان.
دلێر عەبدولواحید داوایەک ئاڕاستەی بریکارەکانی خۆراکی بنکەی 201 دەکات و دەڵێ، بەیانی ڕۆژی دووشـەممــە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی لیستی بریکاری خۆراکی سەبەتەی پێنجەمی ساڵی 2025 .