پارەی ئەمپێری مۆلیدەی کارەبای سلێمانی بۆ مانگی 7 دیاری‌کرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی پارەی ئەمپێری مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد
دواى كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ مانگی 7 دیاری کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی 7 له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره.
ئەم نرخە بەو پێیە کە مۆلیدەکان ئەم مانگە لە نێوان (340 بۆ 375) کاتژمێر کاریان کردووە.
سەبارەت بەو مۆلیدانەی کە دەکەونە سنووری پڕۆژەی ڕووناکی و کۆتایی مانگی ڕابردوو بوون بە 24 کاتژمێریی، پێویستە پارەی مۆلیدەکانیان پاکتاو بکەن چونکە چیتر کار بە مۆلیدەکان ناکرێت.