پایتەخت

پۆلیس بەدوای ئەو پیاوە 40 ساڵەدا دەگەڕێت کچێکی 13 ساڵانی مارە کرد

پۆلیس بەدوای ئەو پیاوە 40 ساڵەدا دەگەڕێت کچێکی 13 ساڵانی مارە کرد
کورتە

حکومەتی هیندستان ڕێگری لە پیاوێک دەکات کچێکی مێرمنداڵ مارە بکات

پۆلیس بەدوای ئەو پیاوە 40 ساڵەدا دەگەڕێت کچێکی 13 ساڵانی مارە کرد

پۆلیسی هیندستان لێکۆڵێنەوە لە کەیسێک دەکەن کە تێیدا کچێکی 13 ساڵان لەلایەن دایکی خۆیەوە بەزۆر لە پیاوێکی 40 ساڵان مارە کراوە.

پێگەی تامیز ئۆف ئیندییە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کچێکی 13 ساڵان لە بە زۆر لە پیاوێکی 40 سالان مارە کراوە، کچەکە ڕۆژی دواتر چووەتە قوتابخانە و لەبەردەم مامۆستایەکەی خۆی دەستی کردووە بە گریان.

مامۆستای قوتابخانەکە دەست بەجێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و پۆلیسیش بۆ ئەم مەبەستە و بە پێی یاسایی دژە بەشوودانی منداڵ، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ پیاوە 40 سالانەکە دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە ئەفغانستان پیاوێکی 46 ساڵان کچێکی 6 ساڵانی مارە کرد، بەڵام حکومەتی تاڵیبان ڕێگیری لێکرد و پێی گووت، دەبێت بووەستی تا کچەکە تەمەنی دەبێت 9 ساڵ.

03 ئاب 2025 13:13 66
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025