پایتەخت

ماوەی خۆ تۆمارکردن لە پسوولەی خۆراک بە خۆرایی درێژکرایەوە

ماوەی خۆ تۆمارکردن لە پسوولەی خۆراک بە خۆرایی درێژکرایەوە
کورتە

وەزارەتی بازرگانی ئاگاداریەكی لەبارەی نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراك بڵاوكردەوە

 

دووبارە ماوەی خۆ تۆمارکردن لە پسوولەی خۆراک بە خۆرایی درێژکرایەوە و ئاگاداری هاووڵاتییانیش دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق، وەزیری بازرگانی عێراق  ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تاوەكو  25ـی 8ـی 2025  بەبێ بەرامبەر، دوای ئەم وادەیەش ڕێکاری تر وەردەگیرێت بۆ قۆناغی دووەم.

هاوکات هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە، کە ئەمە دوا وادەیە و ئەو هاووڵاتییانەی بەهەر بیانووێک خۆیان تۆمار نەکردووە، ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و لەو ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبووە چارەسەری بکەن و خۆیان تۆمار بکەن، چونکە بە پێچەوانە بەشە خۆراکەکانیان ڕادەگیرێت تا فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە.

جێی باسە تاوەکو ئێستا ڕێژەی بەشداریکردن لە سەر ئاسی هەرێمی کوردستان بە گشتی 83%ـی تێپەڕاندووە و لە پارێزگاکانیش بەم شێوەیەیە:

لە هەڵەبجە: 88%
سلێمانی: 83%
هەولێر: 84%
دهۆک: 79%

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ شەممە، سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سبەی کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک بەڵام بەڵێندراوە سیتمەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە و دانەخرێت، وە لە دوای 31ــی 8ەوە فۆڕمی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک دەبێتە پارە و تەنانەت لە مانگی 9 مامەڵەی هاووڵاتییانیش دەکرێتەوە.

03 ئاب 2025 06:49 50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025