پایتەخت

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر دەبێتەوە 

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر دەبێتەوە 
کورتە

ئەمریکا کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی ڕاگەیاند

هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا هاوردەی نەوت لە عێراقەوە کەمی کردووە، بەشێوەیەک کە لە هەناردەکردنی ڕۆژانەی 273 هەزار بەرمیلەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بەڕێژەی 59 هەزار بەرمیل کەمیکردووە. 

ئەمریکا یەک لەو وڵاتانەیە، کە ڕۆژانە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە نەوت هاوردە دەکات و عێراقیش یەکێک لەو وڵاتانەیە، کە نەوت بە ئەمریکا دەفرۆشێت، بەڵام ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە کەمی کردووە و ئەمەش دەتوانێت زیانی بەرچاو بە ئابووری عێراق بگەیەنێت.

03 ئاب 2025 12:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025