پایتەخت

باڵیۆزی ئێران لە عێراق بۆ زیارەتکاران: بە رۆژ گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزی ئێران لە عێراق بۆ زیارەتکاران: بە رۆژ گەشت بۆ عێراق مەکەن
کورتە

بەبۆنەی یادی ئیمام حوسێن هۆشداری بە زیارەتکاران دەدرێت

باڵیۆزی ئێران لە عێراق بۆ زیارەتکاران: بە رۆژ گەشت بۆ عێراق مەکەن

باڵیۆزی ئێران لە عێراق هۆشداری دەداتە زیارەتکاران لەبارەی گەشتکردنیان لە کاتی ڕۆژدا بۆ عێراق بەبۆنەی یادی ئیمام حوسێنەوە.

محەممەد کازم سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئێوارەی دوێنێ بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە عێراق، پێویستە زیارەتکاران خۆیان لە هاتووچۆکردن لە کاتەکانی رۆژدا بەدووربگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە خۆربردن و لە رێگەی رێکخستنی گەشتەکانیانەوە بەشداربن لە کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و هەل بۆ کەسانی دیکە بڕەخسێنن.

باڵیۆزی ئێران جەختیش دەکاتەوە، لە ئێستادا سەرجەم دەروازەکانی سنووریی وشکانی و ئاسمانیی عێراق، کە پێکدێن لە سنووریی مێهران، خەسرەوی، مونزریە و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەکانی عێراق لە ئامادەباشێن بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران.

ئەمە لە کاتێکدایە، رێوڕەسمی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێک لە 20ـی مانگی سەفەر/کۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت، تییدا سەتان هەزار لە باوەڕدارانی شیعە مەزهەب سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن و بە چەندین شێواز ماتەم دەگێڕن.

03 ئاب 2025 11:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025