لە ئەمڕۆوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی ڕێگای گەلی عەلی بەگ بە فەرمی دەکەونە کار.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێرانی كرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ کامێراکانی ڕێگای گەلی عەلی بەگ بە فەرمی دەکەونە کار.

 

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە خێراییی دیاریکراو 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، گەر لە خێراییی دیاریکراو زیاتر بێت ئەوا سزا دەدرێن.

 

لە کۆتاییدا، هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خێراییی دیاریکراو بن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بە شێوەی تاقیکاری کەوتنە کار، دواتر دوای ڕاگەیاندنی کەوتنەکاری کامێراکان بە شێوەی فەرمی، ئەو کات سەرپێچییەکان تۆمار دەکات.