هەرێمی کوردستان کەمترین ڕێژه‌ی گیان لەدەستدانی ئافرەتانی دووگیانی لێ تۆمار كراوه

له هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی ئافره‌تانی دوو گیان به‌راورد به جیهان تۆمار كراوه
له‌نێوان ساڵی 2020 تا 2022 كه‌مترین ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان تۆمار كراوه و بۆ یه‌كه‌مجار زانیاری ورد و نه‌بیستراو ئاشكرا ده‌كات.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO له ڕاپۆرتێكی وردی بنكۆڵكاری ئاشكرای ده‌كات، لە ساڵی 2020 نزیکی 287 هەزار ئافرەتی دووگیان لەسەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە بەهۆی تێکچوونی تەندروستیان لەماوەی دووگیانی‌دا، کە لەم ڕێژه‌یه نزیكه‌ی %87ی گیان لەدەستدان، لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوەن، به‌ڵام بەپێی ئامارەکان هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو شوێنانەی کەمترین ڕێژه‌ی گیان لەدەستدانی ئافرەتانی دووگیانی تێدا ڕوویداوە.
له ڕاپۆرته‌كه به وردی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، لە ساڵی 2020، 23 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان لە 100 هەزار ئافرەتی دووگیان له جیهاندا تۆمار كراوه، رێژەکە بۆ ساڵی 2022 كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 16 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان لە 100 هەزار ئافرەتی دووگیان.
جێی باسه، ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌متره به‌راورد به حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدانه‌كانی ئافره‌تانی دوو گیان لە وڵاتانی سعودییه و تورکیا و سووریا و میسر و ئوردن و عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه پزیشكییه‌كان، دیارترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی ئافرەتانی دووگیان بریتییه لە خوێنبەربوون و هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆس و بەرزە پەستانی خوێن و لەبارچوونی منداڵ.