پێکەنین یارمەتی چاڵاکردنی سوڕی خوێن دەدات

بۆ ژیانێكی ته‌ندروستتر پێویسته ڕۆژانه 15 خوله‌ك پێبكه‌نین
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له نوێترین توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێکەنین دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژی خوێنبەرەکان و چاڵاکردنی سوڕی خوێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر پێده‌كه‌نن و دڵخۆش زیاتر خه‌ڵكانی له‌ش ساغن.
پسپۆرانی زانکۆی ماریلاند بۆ توێژینەوەی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروسترمان هەبێت پێویستە لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ وەرزشکردنی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک و لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە 15 خوله‌ك پێکەنین لە دڵەوە لە چاڵاکی هەفتەدا سوودی زۆره و وا ده‌كات سوڕی خوێن چاڵاكتر بێت.
جێی باسه ئه‌و پسپۆڕانه توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر بینه‌رانی سینه‌ما ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه پێکەنین دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێسی سەر مێشک و گرژی خوێنبەرەکان، هەروەها چاڵاکكردنی سوڕی خوێن کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزە فشاری خوێن، وە لە هەمان کاتدا تەندروستیەکی باشتر به كه‌سه‌كه ده‌به‌خشێت.