ئافرەتێکی هیندی لە دوای پاراستنی قژی و بۆ ماوەی یەک ساڵ دوورکەوتنەوە لە ماددە کیمیاییەکان، ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، ڕینۆ داریال، دروستکەری ناوەڕۆکی هیندیی تەمەن 35 ساڵ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵ قژی نەبڕی و بە ڕێچکە سروشتییەکان و بەبێ بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان درێژییەکەی گەیشتە 270 سانتیمەتر، توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات و ناوی لە کتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەکان تۆمار کرا.

 

داریال بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کەلتووری هیندستان قژی درێژ وەک هێمای جوانی و درێژەدان بە نەریت سەیر دەکات؛ ئەمەش ئیلهامی پێ بەخشیوە بۆ ئەوەی قژی تا ئەم درێژییە گەشە بکات، ڕوونیشی کردەوە کە پاراستنی قژی پێویستی بە سەبر و ماندووبوونێکی زۆر هەیە، بە تایبەتی کە شۆردن و شانەکردنی کاتژمێرێکی زۆری دەوێت.

 

پێش ئەوەی ژنە هیندییەکە تۆمارەکە بشکێنێت، عەلیا ناسیرۆڤا لە ئۆکرانیا خاوەنی تۆماری درێژترین قژی ژنی زیندوو بوو. قژی ئەو لە ساڵی 2024دا 257.33 سانتیمەتر پێوانە کرا و لەلایەن گینسەوە بە فەرمی تۆمار کرا. ناسیرۆڤا کە ئێستا لە سلۆڤاکیا دەژی، بە 'ڕەپۆنزلە ڕاستەقینەکە' ناسراوە و دەڵێت هەرگیز قژی بە شێوەیەکی تەواو نەبڕیوەتەوە.