کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆتایی هات، تێیدا جەخت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ د. دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە، هیچ جیاکارییەک لەنێوان فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن و پابەندین بە خەرجکردنی مووچەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوە چوو، د. دانەر ئاماژەی بەوە کرد، پرسیاری مووچەی فەرمانبەرانیان لە وەزیری دارایی کردووە و لە وەڵامدا وەزیر رایگەیاندووە: "پارەم لەبەردەستدا بێت مووچە دەنێرم و هیچ کێشە و بەربەستێک لەئارادا نییە، تەنها کەمیی داهات پرۆسەکەی دواخستووە."