یانەی بارسێلۆنا تووشی زەبرێکی گەورە بوو دوای ئەوەی لە مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆدا ڕوونی بارداغچی، یاریزانی باڵی یانەکە، تووشی پێکانێکی سەخت هات و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

 

بە پێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی، ڕۆژنامەنووسی دیاری وەرزشی، بارداغچی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ (ACL) بووە.

 

پزیشکی یانەکە ئاشکرای کردووە کە بە هۆی ئەم پێکانەوە، یاریزانە سویدییەکە بۆ ماوەی 6 بۆ 7 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

 

ئەم پێکانە بڕیارێکی چارەنووسساز و نەخوازراو بوو بۆ بارداغچی، چونکە لە دواساتەکاندا بوو بۆ ئەوەی بە شێوەی خواستن ڕوو بکاتە یانەیەکی تر تا هەلی بەشداریپێکردن و خولەکی زیاتری یارییکردنی دەست بکەوێت.