یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڕۆدری، ناوەڕاستکاری مانچستەر سیتی چڕتر کردووەتەوە و لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکە.
ئهمڕۆ بین جەیکبز، ڕۆژنامهنووسی ناوداری جیهانی بواری وهرزشی ڕایگهیاند، ڕێژەی سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە لە هەڵکشاندایە. بارسێلۆنا کار لەسەر ئامادەکردنی پێشنیازێکی ئۆفەری نوێ دەکات تا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێشکەشی سیتی بکات و پڕۆسەکە خێراتر بکات.
ڕۆدری لەسەر تەواوی مەرجە کەسییەکان لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە ڕێککەوتن و تەنیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی مانچستەر سیتی دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانچستەر سیتی لە هەفتەی ڕابردوودا ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی بارسێلۆنای ڕەت کردەوە و داوای 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام بەرپرسانی یانە کەتالۆنییەکە سوورن لەسەر ئەوەی بە ئۆفەرە نوێیەکەیان ڕەزامەندیی کارگێڕیی سیتیزن بەدەست بهێنن و کارەکانی گواستنەوەکە کۆتایی پێ بهێنن.