%68ی دانیشتووانی دهۆك خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێرین

پڕۆژه‌ی ڕووناكی نزیكه له‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای دهۆك ڕووناك بكاته‌وه
پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌رده‌وامه له دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ یه‌كه‌مجار جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگای دهۆك ئاشكرای ده‌كات، پڕۆژه‌ی ڕووناكی له %68ی پارێزگای دهۆك ته‌واو بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حازم محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای دهۆک له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌باره‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له شاره‌كه ئاشكرای كرد، چواره‌مین قۆناغی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له شاری دهۆك ده‌ستی پێكرد، كاره‌كان زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و تائێستاش بە ڕێژەی 68% پرۆژەی ڕووناکی لە نێو شاری دهۆک جێبەجێ کراوە.
ناوبراو زیاتر قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا 14 گه‌ڕه‌ك ده‌بنه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و تاكۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری ته‌واوی سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ڕووناك ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژه‌ی ڕووناككردنه‌وه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه تاكۆتایی 2025، كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌گاته سه‌نته‌ری هه‌ر چوار پارێزگاكه و تاكۆتایی 2026 پڕۆژه‌كه كۆی قه‌زا و ناحیه و گوندی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه.