زانایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەربارەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و مەترسییە شاراوەکانی دەدەن، پشتگوێخستنی نیشانەکانی ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤ دەکات.

 

ئەمڕۆ دکتۆر مەکزیم یارۆڤۆی، گەورە شیکەرەوە لە تاقیگەی پزیشکیی ناوخۆیی لە زانکۆی پیرۆگۆڤ بڵاوی کردەوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونە بە نەخۆشییە سەختەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، بە تایبەت لە نێو بەتەمەنەکاندا.

 

ئەم پزیشکە ڕوونی کردووەتەوە کە هەر خوێندنەوەیەکی پەستانی خوێن لە سەرووی 140/90 ملم جیوە بێت، پێویستی بە سەردانیکردنی پزیشک و ئەنجامدانی پشکنین هەیە. هەروەها هۆشداریی داوە لەوەی کە نەخۆشەکان نابێت بەبێ ڕاوێژی پزیشکی، دەرمانی دابەزاندنی خێرای پەستانی خوێن بەکار بهێنن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی لێکەوتەی مەترسیدار بۆ سەر تەندروستییان.

 

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە بە 'بکوژە بێدەنگەکە' ناسراوە، یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە جیهاندا کە تێیدا پەستانی خوێن لەناو دەمارەکاندا بە شێوەیەکی بەردەوام بەرز دەبێتەوە. ئەم دۆخە زۆرجار نیشانەی ئاشکرای نییە؛ بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و زیان گەیاندن بە گورچیلەکان، لەبەر ئەوە، پەستانی خوێنی بەرز بە 'بکوژە بێدەنگەکە' ناسراوە.