پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە و شارەزایانی کەشناسیی هۆشداریی لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەدەن.
ئەمڕۆ هه‌ڤاڵ سه‌دیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی گەرمی نیمچە خولگەیییەوە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه ئاشكرای ده‌كات، كه ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کاریگەریی گەرمای هاوین لە ناوچە دەشتاییەکان زیاتر دەبێت و تیشکی سەرووی وەنەوشەییی دەگاتە ئاستی مەترسیدار.
ناوبراو هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان کە لە ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا 4ی ئێوارە لە ماڵەکانیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خۆیان نەچنە دەرەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە، ئه‌مڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان ده‌بێت و دەگاتە 47 پلە، هه‌روه‌ها دوای ئه‌و لە هەولێر ده‌بێت و ده‌گاته 42 پله‌ی سیلیزی.
له كۆتاییدا كه‌شناسی كوردستان ده‌ڵێت: "سبه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، به‌ڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە."
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم شەپۆلە گەرمایە بەهۆی گۆڕانکاریی لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا دروست بووە و پێشبینی ده‌کرێت چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.