وەزیری تەندروستیی عێراق وەڵامی کاردانەوەکانی دهستهواژهی 'فلوس ماکو، پاره نییه' دەداتەوە. ئهو پێی وایه عێراق هەژار نییە، بەڵکو نازاندرێت بهشێوهیهكی تهندروست بهڕێوهببردرێت.
ئەمڕۆ عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، عێراق وڵاتێکی موفلیس نییە و دەوڵەمەندە بە نەوت، کشتوکاڵ و پیشەسازیی.
ئاماژهی بهوه دا، وتنی 'فلوس ماکو' بۆ ڕاستگۆیی بووە لەگەڵ خەڵک، چونکە ئیدارەدانی وڵات لاوازە و عێراق بووەتە مەیدانی یاریی بۆ وڵاتانی تر.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە دەستەواژەی 'فلوس ماکو' لە ناو شەقامی عێراقیدا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.