پایتەخت

دارا سێکانیانی بۆ پایتەخت: بڕیاری بڕینی ملیۆنێک دینار لە پەرلەمانتاران دەبێت بە پۆلێن بێت

دارا سێکانیانی بۆ پایتەخت: بڕیاری بڕینی ملیۆنێک دینار لە پەرلەمانتاران دەبێت بە پۆلێن بێت
کورتە

په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا به‌ سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداری دانیشتنیان نه‌كردووه‌ و دارا سێكانیانی ورده‌كاریی بۆ پایته‌خت ئاشكرا كرد

موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد کە هەر ئەندام پەرلەمانێک بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆ نەکات بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت، لەم بارەیەوە دارا سێکانیانی زانیاری نوێ بۆ پایته‌خت میدیا ئاشكرا ده‌كات.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکرنی بڕیاری بڕینی ملیۆنێک دینار بەسەر پەرلەمانتاران بە پایتەخت میدیا ڕاگەیاند، دەبێت ئەم بڕیارە پۆلێن بکرێت دواتر بچێتە بواری جێبەجێکردن چونکە لە بڕگەیەک ئاماژە بەوەکراوە کاتێک پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتن نابێت، بەشێک لە مووچەکەی ببڕدرێت.

 

ناوبراو باس لەوەش دەکات، گرتنەوەی ئەو پەرلەمانتارانە بە بڕیارەکە دەبێت بە پۆلێن بکرێت چونکە جاری وا هەیە پەرلەمانتار نەخۆش بێت یان مۆڵەتی وەرگرتبێت یاخود وەک کاردانەوەیەکی سیاسی کە تێبینی دەبێت لەسەر چەند خاڵێک بۆیە ناکرێت هەمووی بەسەریەکەوە سزا بدرێن.

 

دارا سێکانیانی دەربارەی ئامادەنەبوونی 164 پەرلەمانتار و سزادانییان بەسەر یەکەوە دووپاتی کردەوە، پێم وایە ئەم ژمارەیە کە بڵاوکراوەتەوە مەرج نییە هەمووی ئامادەنەبووبێت.

 

ڕوونیکردەوە، ئەمە یەکەمین حاڵەت نییە کە پەرلەمان بڕیارێکی لەم شێوەیە بدات و بڕیارەکە یاساییە.

02 ئاب 2025 22:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025