ئەندامێکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەنگۆی دابەشکردنی مووچە لە 45 ڕۆژ جارێکدا به دهنگۆ و ناڕاستی ناوزهند دهكات.
ئەمڕۆ محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لێژنەی یاسایی له پهرلهمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانتاران خەریکی ئامادەکردنی پێشنیارێکن بۆ کەمکردنەوە و ڕێکخستنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان.
خەفاجی جەختی کردەوە، چاکسازیی دەبێت لە پلە باڵاکانەوە دە ست پێبکات، لە وەزیرەوە تا بەڕێوەبەری گشتیی، پێش ئەوەی بگاتە فەرمانبەرانی ئاسایی.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، دواکەوتنی مووچە بەهۆی قەیرانی داراییەوەیە و فەرمانبەران لە هەر ساڵێکدا شایستەی 12 مووچەن و ناتوانرێت ژمارەکەی کەم بکرێتەوە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، چارەسەری قەیرانی دارایی پێویستی بە بنبڕکردنی گەندەڵیی لە تەندەرەکان و زیادکردنی داهاتی نانەوتیی عێراق هەیە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە نیگەرانیی لای فەرمانبەران دروست بووە سەبارەت بە چارەنووسی مووچەکانیان و شێوازی دابهشكردنییان كه ڕاستهوخۆ كاریگهری لهسهر بژێوی ژیانیان دروست دهكات.