سبەی فەرمانبەرانی کەورگۆسک دەبنە خاوەنی زەوی

سبهی 1000 پارچه زهوی بهسهر فهرمانبهرانی كهورگۆسك دابهش دهكرێت
قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر دهستپێدهكات و لهم چوارچێوهیهدا سبهی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی کەورگۆسک فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی دەبنە خاوەنی پارچە زەوی.
ئەمڕۆ شەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەورگۆسک بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە تیروپشك کردن بۆ قۆناغی چوارەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی کەورگۆسک نزیکەی 1000 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەر و ئاسایش و پێشمەرگەدا بەشێوەی تیروپشک دابەش دەکرێت.
دووپاتیکردەوە، دابەشکردنەکەی سبەی تەنیا قۆناغی یەکەمە ئەوانەی کە ناویان نەگەڕاوەتەوە یان کێشە لە فۆڕمەکانیان هەیە لە قۆناغەکانی داهاتوو ناویان دەگەڕێتەوە.
مەریوان حاکم هادی سەبارەت بەو ناوچانەی زەوییەکانیان تێدا دابەش دەکرێت جەختی لەوەکردەوە، هاوشێوەی ئەو شوێنەنانەی زەوییان تێدا دابەشکراوە لە شوێنی ئاوەدانین و لە نێو سنووری کەورگۆسکن.
شایەنی باسە، لە درێژەی قسەکانیدا روونیدەکاتەوە، سبەی لە کاتی تیروپشکردن بۆ ناوی فەرمانبەران نەخشەی زەوییەکان بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەی هەر فەرمانبەرێک ناوی گەرایەوە بەگوێرەی ژمارەکەی بزانێت شوێنەکەی لە کوێیە.