وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی تایبەت بە جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاو کردەوە کە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم بڕیارە بە مەرجی جیاواز ئۆتۆمبێلی تایبەت و کرێ و پاس دەگرێتەوە و ڕێنمایییەکانی ساڵانی ڕابردوو ڕێک دهخاتهوه.
ئهمڕۆ عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی شارەکانی هەرێم یان پارێزگاکانی تری عێراقن دەتوانن سوودمەندبن. مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت و تابلۆکانیشیان بە فەرمی تۆمار کرابن. هەروەها ئۆتۆمبێلە بیانییەکان کە بە مەبەستی مانەوە هاتوونەتە ناوخۆ دەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەکانیان تاریک بکەن.
گوتهبێژهكه ئاشكرای دهكات، هەر شۆفێرێک بیەوێت جامی ئۆتۆمبێلەکەی تاریک بکات دەبێت سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بکات. مەرجی سەرەکیی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەوەیە کە ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت بە ناوی خودی شۆفێرەکەوە بێت و هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبێت. دوای وردبینیکردنی زانیارییەکان مۆڵەتی فەرمیی جامڕەشکردن بۆ ماوەی یەک تاوەکو سێ ساڵ بە شۆفێرەکە دەدرێت.
بهپێی زانیارییهكان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شۆفێر دەتوانێت لە یەکێک لە شوێنەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کارەکە ئەنجام بدات بە مەرجێک شوێنەکە مۆڵەتی هەبێت. بەپێی ڕێنماییەکە ئەو شوێنانە بۆیان نییە بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختەی هاتووچۆ جامی هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک تاریک بکەن. تەنیا ڕێگە بە تاریککردنی دوو یان چوار جامی تەنیشت دەدرێت و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ڕەشکردنی جامی پێشەوە نادرێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له ڕێنماییهكانیدا ئاماژهی بهوه داوه، پێدانی ڕسوومات بەپێی ڕێژەی تاریکی دەبێت کە لە 100 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو 1 ملیۆن دینار بۆ ڕێژەی زیاتر لە 80%. سەبارەت بە تەکسی و پاس نابێت ڕێژەی تاریکی لە 50% زیاتر بێت و جامی پشتەوەیان بە هیچ شێوەیەک ڕەش نا کرێت. شۆفێر دوای مامەڵەکە باجێکی تایبەت وەردەگرێت و 30 ڕۆژ کاتی هەیە بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتەکەی بە بێ سزا.