سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دامەزراندن بە شێوازی لەجێدانان بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست ڕابگیرێت.

 

ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو کرایەوە کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە.

 

بەپێی نووسراوەکە کارکردن بە بڕگەی 2ی نووسراوێکی پێشووی سەرۆکایەتیی دیوان ڕاگیراوە کە تایبەت بووە بە پرسی لەجێدانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون.

 

ئەنجوومەنی وەزیران داوای کردووە هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە و دامەزراندن بەو شێوازە لە هەموو سێکتەرەکاندا بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە.