سیروان ڕۆژبەیانی وردهكاریی دابەشکردنی قەرەبووی ماددەی 140 بۆ پایتهخت ئاشكرا دهكات

جێگری یهكهمی پارێزگای موسڵ پرۆسەی دابەشکردنی قەرەبووی ماددەی 140 بەسەر پارێزگای موسڵ بۆ پایتهخت دهخاتهڕوو
دوای 11 ساڵ دەستکرایەوە بە پڕۆسەی دابەشکردنی قەرەبووی ماددەی 140 بەسەر پارێزگای موسڵ، جێگری یەکەمی پارێزگاکەش زانیاری نەبیستراو دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ سەبارەت بە دابەشکردنی قەرەبووی ماددەی 140 بە پایتەخت میدیای راگەیاند، نووسینگەی ماددەی 140 لە 2013 داخراوە، لە دوای 11 ساڵ نووسینگەکە لە نێو موسڵ دەستی بە کارکردن کردەوە، دوای ئەوە بڕیارماندا بە دروستکردنی لیژنەیەک لە هەموو قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە، تا هاووڵاتییان بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بکەن ئەویش بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان و پارەیان بەسەردا دابەش بکرێت.
جەخت لەوە دەکاتەوە، لە پارێزگای موسڵ زیاتر لە 31 ھەزار کەس لە ماددەی 140 سوودمەند دەبن، لە دوای دەستکردنەوە بە دابەشکردنی قەرەبووەکە 175 خێزان بڕی 10 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.
دەربارەی ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە و بەڵام کۆچی دواییان کردووە گووتی: "هەر کەسێک ناوی گەرابێتەوە بۆ وەرگرتنی قەرەبوو ئەگەر گیانیشی لەدەستدا بوو، قەرەبووەکەی بۆ کەسوکارەکەی دەگەڕێتەوە و مافی نافەوتێت".
جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ دەربارەی دەنگۆی پێدانی بەرتیل بە بڕی 2 ملیۆن دینار تا ناویان بگەڕێتەوە ئاشکرای دەکات، پێشووتر ئەوە هەبووە بەڵام لە ئێستادا هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بدەن و مافی هەمووان پارێزراوە.
دووپاتیکردەوە، 200 ملیار دینار بۆ ساڵی 2026 داندراوە وەک قەرەبووی ماددەی 140 و قۆناغ بە قۆناغ ساڵانە پارەکە دابەش دەکرێت