پایتەخت

كاره‌بای ڕاپەڕین بۆ پایتەخت: کارەبای 24 کاتژمێریی دەگاتە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین

كاره‌بای ڕاپەڕین بۆ پایتەخت: کارەبای 24 کاتژمێریی دەگاتە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین
کورتە

پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌گاته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای ئیداره‌كه‌ش ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ پایته‌ختت میدیا ده‌خاته‌ڕوو

پڕۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکە بۆ دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕین گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سنووری ئیدارەکە لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ شەممە عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕین سەبارەت بە گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە پایتەخت میدیای راگەیاند، بەگوێرەی ئەو پلانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە داندرابوو وابڕیار بوو پڕۆژەی ڕووناکی لە ساڵی 2026دا سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان، قەزا و ناحییەکان بگرێتەوە.

 

دەربارەی وادەی گەیشتنی پڕۆژەکە بە هاوولاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات، پڕۆژەی ڕووناکی لە ئێستادا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییوە بۆیە پێشبینی دەکرێت پێش وادەی خۆی بگاتە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

 

عەلی محەممەد جەختیش لەوەدەکاتەوە، هەر بۆیە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین لە ئامادەسازیداین، بۆ ئامادەکردنی شوێن و سەرجەم داتا و زانیارییەکان هەروەها ڕوپێویکردنی سەرجەم وێستەگەکانداین.

 

شایەنی باسە، بەگوێرەی پلانی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین پڕۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ دەگاتە سنوورەکە.

02 ئاب 2025 18:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025