شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی لەبەردەم قەیرانێکی گهورهی بێئاوییدان و دانیشتووانەکەی بۆ ماوەی 21 ڕۆژ چاوەڕێی یەک جار هاتنی ئاو دەکەن. له كاتێكدا داهاتە گشتییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ناڕوون خەرج دەکرێن.
بهپێی زانیارییهكان، داهاتی گشتیی شاری سلێمانی و قهزای چهمچهماڵ دیار نییه و نازانرێت بۆ چی خەرج دەکرێت و ناخرێتە خزمەتی بنبڕکردنی کێشەی ئاو. لە ماوەی ڕابردوودا سێ جار بودجەی گەورە بۆ پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەرخان کراوە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک لە پڕۆژەکەدا خەرج نەکراوە.
لە ساڵی 2012 بڕی 123 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ تەرخان کراوە، کەچی پارەکە دیار نەما و پڕۆژەکە جێبەجێ نەکرا. هەروەها لە ساڵانی 2021 و 2022 زیاتر لە 7 ملیار دینار و 70 ملیۆن دۆلاری تر تەرخان کراوە، بەڵام تائێستاش خەڵکی ناوچەکە تینوون و نهتواندراوه پڕۆژهیهكی ئاوی شایسته بۆ هاووڵاتییان دروست بكرێت.
لهلایهكی دیكهوه، لە بازگەکانی سلێمانی سەرانە لە ئاژەڵداران وەردەگیرێت و بۆ هەر سەرێک ئاژەڵ 15 هەزار دینار دەستێنرێت. ئەم داهاتە نایاساییانە دیار نامێنن و تینوێتیی خەڵکیش لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانیدا چارەسەر ناکرێت. داهاتی خاڵە سنوورییەکان بەهۆی قاچاخچێتییەوە شەفاف نییە و تەنیا بۆ گیرفانی چەند گروپێکی دیاریکراو دەڕوات.
پایتهخت زانیویهتی، ماڵپەڕی شەفافییەت داتاکانی بە ناڕوونی بڵاو دە کاتەوە و داهاتی ڕاستەقینەی ناوچەکە پەردەپۆش دەکات. داهاتی نانەوتیی هەفتانەی سلێمانی زۆر لەو ژمارانە گەورەترە کە به فەرمی ڕادەگەیەنرێن.
کاربەدەستانی ناوچەکە لە ئاست دزیی سامانی گشتی و قاچاخچێتیی سەر سنوورەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە و نیگەرانیی خەڵکیان پشتگوێ خستووە. ئەم کەمتەرخەمییە وای کردووە قهیرانی ئاو له سلێمانی و چهمچهماڵ وهك خۆی بمێنێتهوه.
ئەم داهاتە ناڕوونانە لە کاتێکدا دیار نامێنن، کە دانیشتووانی چەمچەماڵ هەر 21 ڕۆژ جارێک ئاویان پێ دەگات و ناچارن ئاو بە گران بکڕن. پێداویستیی ڕۆژانەی چەمچەماڵ 60 هەزار مەتر سێجا ئاوە، بەڵام تەنیا 10 هەزار مەتر سێجای پێ دەگات.
سەرەڕای بەڵێنە دووبارەکان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ ڕزگارکردنی سلێمانی و چەمچەماڵ لە تینوێتی نەنراوە. خەڵکی ناوچەکە نیگەرانن کە سامانی گشتیی شارەکەیان دەخورێت و ئەوانیش دەبێت بۆ بەرمیلێک ئاو چەندین کاتژمێر لە نۆرهی بیرەکاندا بمێننەوە.