پایتەخت

پسووڵەی خۆراکی هەولێر بۆ پایتەخت: بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بڕی 10 هەزار دینار وەردەگیرێت

پسووڵەی خۆراکی هەولێر بۆ پایتەخت: بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بڕی 10 هەزار دینار وەردەگیرێت
کورتە

مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان بۆ كارتی پسووڵه‌ی خۆراك ده‌بێته‌ پاره‌ و بڕی 10 هه‌زار دینار له‌ هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت

بڕیار وایە مانگی 9 مامەڵەی هاووڵاتییان بۆ کارتی پسووڵەی خۆراک بکرێتە پارە و بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێریش نوێترین زانیاری دەخاتەڕوو.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەربارەی مامەڵە و پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سبەی کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک بەڵام بەڵێندراوە سیتمەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە و دانەخرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای 31ــی 8ەوە فۆڕمی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک دەبێتە پارە و تەنانەت لە مانگی 9 مامەڵەی هاووڵاتییانیش دەکرێتەوە.

 

سیامەند نانەکەلی دەڵێت: "هەر مامەڵەیەک لە مانگی 9 بەشێوازی ئەلیکترۆنی بکرێت دەبێت پارە بدەیت، مامەڵەکان بریتین لەو کەسانەی کە دەیانەوێت پسووڵەی خۆراکەکەیان نوێبکەنەوە، تۆمارکردنی منداڵ، هاوسەرگیری هەموویان دەبێت بڕە پارەیەک بدەن".

 

شایەنی باسە، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەربارەی بڕی ئەو پارەییەی کە هاووڵاتییان دەبێت بیدەن ئاشکرای دەکات، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی بارزگانی عێراق بڕی 10 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام نووسراو بەرزکراوەتە بۆ کەمکردنەوەی ئەو پارەیە بۆ 5 هەزار دینار.

02 ئاب 2025 18:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025