سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی فریاگوزاریی خێرا و ستراتیژیی، کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بۆ هەمیشە بنبڕ بکات.
بهپێی داتاكانی فهرمانگهی میدیا و زانیاری، پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار بەتەواوی ئامانجەکانی پێکاوە. ئەم پڕۆژەیە ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بە چوار هێڵی سەرەکی ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە گەڕەکەکانی پایتەخت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە چاودێریی ورد و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، توانی ئەم پڕۆژەیە وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی جێبەجێ بکات. جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بووە هۆی داخستنی زیاتر لە 1000 بیری ئاو، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی سامانی ئاوی ژێرزەوی هەژمار دە کرێت.
ئەم پڕۆژە ستراتیژییەی کابینەی نۆیەم، کێشەی نەبوونی ئاوی لە هەولێر تا 30 ساڵی داهاتوو بە ڕێژەی 100% چارەسەر کرد.