لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی کەمئاوی له شاری هه‌ولێر نییە و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاوی خاوێن به هاووڵاتییان ده‌گات. هاووڵاتییان لە گەڕەکە جیاوازەکانی پایتەخت سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ده‌ربڕیوه.
بەپێی ئامارەکان، ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دەپاڵێورێت و بۆ ماڵەکانی هەولێر دابین دەكرێت. ئەم بڕە ئاوە لە کاتژمێرێکدا دەگاتە نزیکەی 21 هەزار مەتر سێجا و کێشەی کەمئاویی پایتەختی بە ڕێژەی 100% چارەسەر کردووە.
شایانی باسه پڕۆژەکە بە تێچووی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە و توانیویەتی تینوێتیی هەولێر بۆ 30 ساڵی داهاتوو بنبڕ بکات. هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ش جەخت دەکەنەوە، کە چیتر پێویستیان بە کڕینی ئاوی تەنکەر نییە و تەنانەت لە گەرمترین ڕۆژەکانی ساڵیش‌دا ئاو لە ماڵەکانیان ناپچڕێت.
دانیشتووانی گەڕەکەکانی داره‌توو، كه‌سنه‌زان، مامزاوه، سه‌ركارێز، فه‌رمانبه‌ران، بنه‌سڵاوه و ته‌واوی گەڕەکەکانی دیكه دەڵێن: "سەرۆکوەزیران بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کرد و پایتەختی لە تینوێتی ڕزگار کرد."
ئەوان باس لەوە دەکەن کە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئاو ژیانیانی گۆڕیوە و چیتر خەمی بێئاوییان لەسەر شان نەماوە. له ئێستادا 'بێ موزه‌خه' ئاو ده‌چێته ناو تانكه‌ییه‌كانیان و هیچ گرفتێكییان دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گه‌وره‌كه‌ی ئاوی هه‌ولێر نه‌ماوه.
ئەم دەستکەوتە دوای ئەوە دێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لە وەرزی هاویندا تووشی گرفتی کەمیی ئاو دەبوون، به‌ڵام له ساڵی 2024 سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند و له ماوه‌یه‌كی كورتدا پڕۆژه‌كه جێبه‌جێكرا و گرفتی هاووڵاتییان بۆ 30 ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر كرا.