ئه‌مریكا: حه‌ماس چه‌ك داده‌نێت و ناته‌نیاهووش كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنێت

حه‌ماس و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕ بهێنن و ئاشتی به‌رپا بكه‌ن
نوێنه‌ری تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست موژده‌ی ئاگربه‌ست و كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یاند و باس له‌وه ده‌كات، حه‌ماس چه‌ك داده‌نێت و ناته‌نیاهووش كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ستیڤ ویتکۆف، نوێنه‌ری تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرای كرد، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماده‌یه چه‌كه‌كانی خۆی دابنێت و كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل، له به‌رامبه‌ردا بنیامین ناته‌نیاهوو ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاگربه‌ست نیشانداوه و جه‌خت له كۆتایی هێنانی شه‌ڕ ده‌كاته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پلانی ئه‌مریكا كۆتایی هێنانی یه‌كجارییه به‌م جه‌نگه بۆیه ده‌مانه‌وێت له ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی و گرینگدا كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنین، بارمته‌كان ئازاد بكه‌ین و دۆخی فه‌ڵه‌ستین ئاسایی بكه‌ینه‌وه.