فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی و توانای شەڕکەریی هەموو یەکە سەربازییەکان بۆ بەرزترین ئاست زیاد بکرێت.

 

ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ فه‌رمانی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جوڵەی یەکە سەربازییەکان و ئەنجامدانی ڕاهێنانی مەیدانی لە چوارچێوەی ئەم فەرمانەدا دەست پێدەکات. ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەتە لە ڕووی ئەمنییەوە.

 

له‌ ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە دراوه‌، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی، پێکهاتە ئه‌منییه‌كان بەهێز دەکات تا لە هەر کاتێکدا ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بن. ئەم ڕێکارانە وەک بەشێک لە پلانی درێژخایەنی فەرماندەیی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام دەدرێن.

 

حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوامیی ڕاهێنان و جوڵەی هێزەکان، توانای بەرگریی وڵات لە ئاستێکی بەرزدا دەهێڵێتەوە. پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و چەسپاندنی ئاسایش لە پێشینەی کارەکانی هێزە چەکدارەکاندایە.

 

ئەم فەرمانە نوێیە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و چەسپاندنی سەقامگیریی تەواو لە هەموو ناوچەکاندا.