پایتەخت

تۆمەتباری کوشتنی ژنەکەی ئەمڕۆی سلێمانی خۆی ڕادەست کرد

تۆمەتباری کوشتنی ژنەکەی ئەمڕۆی سلێمانی خۆی ڕادەست کرد
کورتە

ئەو تۆمەتبارەی خوشکی خۆی لە سلێمانی کوشت، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد زانیاری لە کۆمێنتە

ئەمڕۆ ژنێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی کوژرا و دوابەدوای بەدواداچوونی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارەکە خۆی رادەست کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەربارەی ڕووداوی کوشتنەکەی ئەمڕۆی شارەکە رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسەی سلێمانی، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، بەبڕیاری دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرەنجام تۆمەتبار کە برای کوژراوەکەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری زیاتر دەربارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەخاتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری دادوەر و بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .

02 ئاب 2025 17:15 46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025