كامێرای چاودێری به ده‌نگ و وێنه‌وه له بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌ندرێت

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كامێرای چاودێری له بنكه‌كانی ده‌نگدان جێگیر ده‌كرێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه و به‌نیازه له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان كامێرای چاودێری بۆ شه‌فافی پرۆسه‌كه جێگیر بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عیماد جەمیل، سەرۆكی ستافی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لە سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت و پرۆسەکە بە دەنگ و وێنەوه له‌پێناو شه‌فافی و نه‌بوونی ساخته‌كاری تۆمار دەکرێت و به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وا بڕیاره له 11ی 11ی 2025 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.