لیژنەیەكی دیكە بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان گەیشتە هەو

کورتە
لیژنەیەکی دیکە لە بەغداوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر
بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی زیان و چۆییەتی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی دیکەی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەیەكی دیکەی تایبەتمەند، هاوشانی ئەو لیژنەیەی بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستانیان كرد و بە شێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێم شوێنە زیانلێكەوتووەكانی كێڵگە نەوتییەكانیان بەسەركردەوە.
ئامانج لەم سەردانە، بۆ چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكانە لەبارەی چۆنییەتی هێرشە درۆنییەکان و زیانەکان بە کۆڵگە نەوتییەکانی هەرێمە، وە لە نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتێك لەبارەی وردەكاریی هێرشەكان ئامادە دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی 7ـدا، نزیکەی 20 هێرشی درۆنی کراوەتەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانێکی زۆریان گەیاندووە، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ و نازاندرێت ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانەی کێن